کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بەرهەمهێنانی غاز بۆ 900 ملیۆن پێ‌ سێجا لە ڕۆژێكدا بەرزدەكاتەوە

.

06:47 PM - 26/01/2021

عیراق بەرهەمهێنانی غاز بۆ 900 ملیۆن پێ‌ سێجا لە ڕۆژێكدا بەرزدەكاتەوە
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، پلانیان داناوە بۆ ئەوەی رۆژانە 900 ملیۆن پێ سێجا غاز، لە كێڵگەكانی نەوت و غازی پارێزگاكانی بەسڕە، میسان و زیقار بەرهەم بهێنن.
(حامد یونس) بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان پلانێكی نوێی داناوە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لەو غازەدا بكەن، كە لەكاتی دەرهێنانی نەوتدا دەسوتێت بەبێ‌ ئەوەی سوودی لێ وەربگیرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكانی بەسڕە، میسان و زیقار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی پلانەكە رۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا غاز لە كێڵگەی ئەرتاوی لە بەسڕە و 500 ملیۆن پێ سیجا غاز لە كێڵگەكانی نەوت و غازی میسان و زیقار، بەرهەم دەهێندرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو غازەی ئێستا لە عیراق بەرهەم دەهێنرێت دەگاتە 500 ملیۆن پێ‌ سێجا لە رۆژێكداو توانی ئەوەی نیە تەواوی پێداویستی ناوخۆی وڵات پڕ بكاتەوە، بۆیە هەوڵدەدەن ئەو بڕە غازەی كە بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبای عیراق پێویستە، لە ئێرانەوە هاوردەی بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە