کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی درێغی ناكات لە پشتیوانی چارەسەركردنی گرفتی چین و توێژە جیاوازەكان

.

03:19 PM - 26/01/2021

ئەمڕۆ سێ شەممە 26/ 1/ 2021 فەهمی بورهان ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك و لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە پیشەییەكان لە سێ دیداری جیادا  پێشوازیکرد لە هەڤاڵانی کەرتی تەندروستی لە سەیدسادق و نوێنەری سەندیکای کرێکاران لە عەلوەی سلێمانی و کۆمەڵەی داکۆکی لە مۆلیدە ئەهلییەکان.
لە دیدارەکاندا کە لە بارەگای مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی ی. ن. ک بەڕێوەچوو، لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان، بەوردی گوێی لە داوا و داخوازی و گرفتی ئەو چین و توێژانە گرت.
لەبەرامبەریشدا فەهمی بورهان ئەندامی سەرکردایەتی ی. ن. ک، و ێڕای بەخێرهێنانیان رایگەیاند: وەکو مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان لەگەڵ ئەوەداین کە پشتیوانی کاسبکاران و خاوەن پیشە و خۆژێنەکانی دیکە بکەین و وا بکەین کە باشتر بژێوی ژیانی خۆیان و کەسوکاریان دابین بکەین و بەڵێنیشیدا کە بەدواداچوون بۆ داواو گرفتەکانیان بکات و ئەوەی دەکرێت درێغی نەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە