.
01:42 PM - 20/04/2015
ژاپۆن ئامێرێكی داهێناوه، هاوكاریی كرێكاره‌كان ده‌كات، کە به‌ئاسانی كه‌لوپه‌لی قوس به‌رز بكه‌نه‌وه‌و له‌شوێنێكه‌وه بیگوێزنه‌وه بۆ شوێنێكی تر.
وته‌بێژی كۆمپانیای (دایۆ هاوس)ی ژاپۆنی ده‌ڵێت: ئه‌و ئامێره نوێیه‌ی دروستمان كردووه وه‌كو پشتێن ده‌كرێته پشت و هاوكاریی كرێكاره‌كان ده‌كات، كه له(40%)ی ئه‌و قورساییه‌ی هه‌ڵیده‌گرن و به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه كه‌م ببێته‌وه.
ئه‌و وته‌بێژه زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو و وتی: كێشی ئه‌و پشتێنه (3) كیلۆگرامه‌و زیاتر له‌و شوێنانه سوودی هه‌یه، كه بینای به‌رزی لێ دروست ده‌كرێت، وتیشی «بڕیاره له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا بخرێته نێو بازاڕه‌كانه‌وه بۆ فرۆشتن».
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە