کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی هەرێم زانیاری و داتاكان بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەخاتەڕوو

.

03:02 PM - 26/01/2021

وەفدی هەرێمی كوردستان داتا و زانیارییەكان بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەخاتەڕوو.
بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دیدار و كۆبوونەوەكانی وەفدی هەرێم لەبەغدا بۆ رێكەوتن لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی عیراق و دیاری كردنی پشكی هەرێم بەردەوامە، شەوی ڕابردووش وەفدەكە لەگەڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عیراق كۆبوونەوە.
سەمیر هەورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومەتی هەرێم بە‌ گە‌لی كوردستانی رایگە‌یاند: لە‌كۆبوونەوە‌كە‌دا بە‌وردی گفتووگۆ كرا لە‌بارە‌ی داهات و خە‌رجییە‌كان بە‌ ژمارە‌ كرا.
سە‌میر هە‌ورامی ئە‌وە‌شی ووت كە‌ هە‌موو ئە‌و داتا و زانیاریانەی هە‌رێمی كوردستان كە‌ پێوست بوون بۆ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عیراق خرانە‌ڕوو، ووتیشی: كۆبوونە‌وە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن بۆ ئە‌وە‌ی رێكە‌وتنی مانگی 12ی 2020ی حكومە‌تی هە‌رێم و فیدراڵ بچە‌سپێت لە‌ بودجەی 2021.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە