کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی رابردوو دیارنیە

.

02:16 PM - 26/01/2021

حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ كردووە و چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی رابردووش تائێستا دیارنیە.
دوو رۆژە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچە كردووە و بەپێی ئەو لیستەی گەنجینەكان لەژمێریاری وەزارەتەكانیان وەریانگرتووە، ئێستا مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دابەش دەكرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی رابردووی دابەش نەكردووە، بەڵام دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ كردوەو وەزارەتی دارایش هیچ روونكردنەوەیەكی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.
لەو بارەیەشەوە زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: حكومەت بۆ مووچە هیچ پرس و رایەكی بە پەرلەمان نیە و خۆی چی بیەوێت ئەوە دەكات.
راشیگەیاند: ئێمە وەك لیژنەی دارایی و وەك پەرلەمانیش هیچ ئاگاداری چۆنێتی و چەندێتی و كاتی دابەشكردنی مووچە نین و تەنها وەزارەتی دارایی ئاگادارە، ئەوەش لە كاتێدایە جگە لە مووچەی مانگی 11 و 12 هەر لەساڵی رابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی (5، 6، 7، 8) و دابەش نەكردووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە