کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق داوای كۆبوونەوە لەگەڵ كازمی دەكات

.

02:12 PM - 26/01/2021

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوای كۆبوونەوەی بەپەلە لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەكات.
محەمەد رەزا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی شەوی رابردووی لیژنەكەیاندا بڕیاردرا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بكرێت، بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی پێویست بۆ ڕێگریكردن لە دووبارە نەبوونەوەی رووداو و پێشێلكارییە ئەمنیەكان.
محەمەد رەزا ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەی ئاسایش و بەرگری بڕیاریداوە میوانداری بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی بكات، بۆ دۆزینەوەی هۆكاری ئەو پێشێلكاریانە و راسپاردنی پێویست، پێنج شەممەی رابردوو لە دوو تەقینەوەی خۆكوژیدا لە بازاڕی بالەی نزیك گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدا 32 كەس كوژران و 110 كەسیش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە