کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاڤرۆڤ: خوازیارین لایەنەكانی رێككەتنە ئەتۆمییەكە بگەرێنەوە سەر رێككەوتنەكە

.

02:08 PM - 26/01/2021

سیرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەبارەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ محەمە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: مۆسكۆ خوازیارە سەرجەم لایەنەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی پابەندبن بە رێككەوتنەكەوە، دارشتنەوەی نەخشەرێگەیەكی شەفاف و باشتر لە پێناو دووبارە زیندووكردنەوەی رێككەوتنەكە.
سیرگی لاڤرۆڤ لە بارەی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران وڵاتەكەی لە بارەی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست رایگەیاند: مۆسكۆ و تاران گرنگی بەو گفتوگۆیانە دەدەن لە بارەی كێشە و ئاڵۆزییەكانی ناوچەی كەنداو و ئەفغانستان و پرسی قەرەباغ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە