کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە گرێ سپی بەهۆی تەقینەوەیەكەوە 11 كەس بوون بە قوربانی

.

01:49 PM - 26/01/2021

لە گرێ سپی بەهۆی تەقینەوەیەكەوە 11 كەس بوون بە قوربانی، سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: تەقینەوەكە لەگۆرەپانی شارەوانی لە ناوەراستی گرێ سپی روویداوە.
سەرچاوەكان ئەوەشیان خستۆتەڕوو: بە هۆی تەقینەوەكەوە 3 كەس گیانیان لە دەستداوە 8 ی تریش برینداربوون، دواتر هێزە ئەمنیەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، سەرجەم بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانەی گرێ سپی گواستراونەتەوە.
گرێ سپی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتەیە‌، 7ی ئەم مانگەش عیسا ناسڕ فەرماندەی فەیلەقی یەكەمی ئۆپۆزسیۆنی سوپای نیشتمانی سوریا لە ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی گرێ سپی لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە كوژرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە