کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلێكی باران و بەفربارین ڕوو لە هەرێم دەكات

.

01:45 PM - 26/01/2021

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای كوردستان خستۆتەڕوو و ئاماژەی بەوەكردووە: لە كاتەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ناوچەكە دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو سەرەتا نمەباران و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان دەبێت و پاشان لەهەندێك سەنتەری ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و لە لوتكەی زۆربەی شاخە بەرزەكانیش بەفردەبارێت.
ئاماژە بەوەشكراوە: كاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لەسەر سنووری هەولێر و دهۆك دەبێت، بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەكانی تر دەبارێت و ڕۆژی هەینی ئاسان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ نمەبارانی كەم كەم بەڵام سنووری باشوری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانی زیاتر دەبێت بۆ رۆژی هەینی و ئاستی بارانی پێشبینی كراو بۆ ئیدارەی گەرمیانیش مامناوەند دەبێت.  
بەوتەی كەشناسی، ڕۆژی شەممە هەندێك ناوچە نمەبارانی دەبێت و ڕۆژی یەك شەممە كاریگەری ئەو شەپۆلە بەگشتی كۆتایی دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە