کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكەم جار لە مێژووی ئەمریكا ژنێك پۆستی وەزیری گەنجینە وەربگرێت

.

10:30 AM - 26/01/2021

 ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دیاریكردنی جانێت یەلینی بۆ پۆستی وەزیری گەنجینەی وڵاتەكەی پەسەندكرد ، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوە جانێت یەلین وەك كاندیدی پۆستی وەزیری گەنجینە دیاریكرا، دەنگی زۆرینەی دیموكراتەكان بەدەستبهێنێت.
لەچەند رۆژی رابردودا جانێت یەلینی تەمەن 74 ساڵ لەلایەن جۆ بایدن وەك كاندیدی وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دیاریكرا، یەلینی لەمێژووی ئەمریكادا دەبێتە یەكەم ژن كە ئەو پۆستە وەربگرێت ، جانێت یەلین یەكێكە لە ئابووریناسە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و ئەندامی فەخری ئەكادیمیای بەریتانی بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە