کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەیمار باشترین 11یاریزان لەمیژویی پی ئێس جی دیاریدەكات

.

09:40 AM - 26/01/2021

لەساڵیادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی   نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و هێرشبەری ئەو یانەیە باشترین 11 یاریزانی لەمێژوی یانە فەرەنسی یەكە دەستنیشانكرد نەیمار بۆ گۆڵچی جیانلویجی بۆفۆنی هاورێی پێششوی دیاری كردووە هەرچەندە ئەو ئەستێرە ئیتاڵیە تەنها یەك وەرز بەدرێسی پی ئێس جی یاری كردووە  بۆ هیڵی بەرگری هەریەكە لە دانی ئالڤێس و ماكسویل و داڤید لویز و ئەلیكسی دیاری كرد   لەهیڵی ناوەراستیش ناوی نینی و دیڤید بێكهامی ئینگلیزی و تیاگۆ مۆتای ئیتاڵی هاتووە   لەهیڵی هێرش بردن نەیمار هەریەكە لە رۆناڵدینیۆی هاونیشتمانی لەگەڵ جۆرج ویای لیبیری و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی دەسنیشانكردووە   بەڵام نەیمار ناوی ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی و هاورێی پێشووی نەهێناوە كە گۆڵكاری مێژویی یانە پاریسیەكەیە و بۆ ماوەی 3 وەرز هاوشانی لەو یانەیە یاری كردووە پێش ئەوەی بچێتە مانچستەریونایتد
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە