کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بارودۆخی تەندروستی زێدان ڕوو لەخراپ بوونە

.

09:40 AM - 26/01/2021

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی تازەترین هەواڵی لەبارەی بارودۆخی تەندروستی زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئاشكرای كرد   هەینی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید تووش بونی زێدانی راهێنەری بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند بەڵام بەبێ دەركەوتنی هیچ نیشانەیەك ئەوەش پێش 24 سەعات بوو لەروبەروبونەوەی ئالاڤێس لەلالیگا  بەڵام بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی :لەدوای 3 رۆژ لەتێپەڕبونی مانەوەی لەكەرەنتین كردن  نیشانەكان لەسەر زێدان دەستی بەدەركەوتن كردووە بەجۆرێك ئێستا ئەو راهێنەرە تا و كۆكەی هەیە   رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە: بارودۆخی تەندروستی زێدان پاشەكشەی كردووە و لەهەمان كاتدا لەگەڕانەوەی بۆ سەرپەرشتی كردنی ریاڵ مەدرید دوادەكەوێت   رونیكردۆتەوە: بەپێی پرۆتۆكۆلی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی پێویستە كەسی تووش بوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی 10 رۆژ لەماڵەوە بمێنێتەوە و دوای ئەوە بگەرێتەوە بۆ كاركردن ئەوەش دوای دەركەوتنی ئەنجامی دوو پشكنین بەنێگەتیف   لەگەڵ ئەوەش دەبێت هیچ نیشانەیەك لەسەر كەسەكە نەمابێت   بەڵام لەگەڵ ئەم بارودۆخەی ئێستای زێدان رەنگە ماوەی مانەوەی لەكەرەنتین زیادبكات   رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە: بەلانی كەم و پێش سێ رۆژ لەئەنجامدانی پشكنینی تازە سەرەتا پێویستە نیشانەكان لەسەر كەسی تووش بوو نەمێنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە