کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی ئارسناڵ لەگواستنەوەی ئۆدیگارد نزیك بۆتەوە

.

09:40 AM - 26/01/2021

  راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا تەئكیدیان كردۆتەوە: یانەی ئارسناڵ زۆر نزیكە لەگواستنەوەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەشێوەی خواستن   رۆژنامەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە: هەردوو یانە لەبارەی بڕی خواستنەكەی گەیشتونەتە رێككەوتن كە دەگاتە 1ملیۆن و 800هەزار پاوەند لەگەڵ دابینكردنی مووچەكەی كە هەفتانە دەگاتە 38هەزار پاوەند تا كۆتایی ئەم وەرزە   وا چاوەروان دەكرێت ئۆدیگاردی تەمەن 22ساڵ پشكنینە پزیشكەكان ئەنجام بدات پێش ئەوەی گرێبەستەكەی تەواو بكرێت   راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان رونیانكردۆتەوە: مایكل ئارتێتای راهێنەری گەنەرز متمانەی بەوە هەیە لەنزیكترین كاتدا تواناكانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنێت و بیخاتە ناوی لیستی یاریزانانی یانەكە بۆ روبەروبنەوەی یانەی مانچستەریونایتد لەرۆژی شەممەی داهاتوو   جێی باسە مارتن ئۆدیگارد لەساڵی 2015 و لەتەمەنی 16ساڵیەوە پەیوەندی بەریزەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كردووە و لەوەرزی 2019بۆ2020 و لەكاتی خواستنی بۆ یانەی ریاڵ سۆسیداد ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد پێش ئەوەی ریاڵ مەدرید بیگەرێنێتەوە ریزەكانی بەڵام زێدانی راهێنەر لەیاریەكاندا پشتی پێ نابەستێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە