کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆزێل بەشداری یەكەم راهێنانی یانە نوێیەكەی كرد

.

09:40 AM - 26/01/2021

 مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی  بۆ یەكەم جار و دوای پەیوەندی كردنی بەریزەكانی بەشداری یەكەم راهێنانی یانەی فێنارباخچەی توركی كرد   راهێنانەكان بەبەخێرهاتنی ئەستێرە ئەڵمانیەكە لەیانەی ئارسناڵەوە دەستی پێكرد پێش ئەوەی یەكەم راهێنان لەگەڵ یانە نوێیەكەی ئەنجام بدات بەڵام دەرگای یاریگای راهێنانەكان لەبەردەم هاندەران نەكرایەوە تا ئامادەی ئەو روداوە بن بەهۆی رێكارەكانی تایبەت بەبڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا    وا پێشبینی دەكرێت  لەچەند رۆژی داهاتوو یانەی فێنارباخچە ئاهەنگێكی تایبەت رێكبخات بۆ پێشكەشكردنی مەسعود  ئۆزێل بەشێوەیەكی رەسمی  بەدەزگاكانی راگەیاندن  جێی باسە هەردوو یانەی ئارسناڵ و فێنارباخچە گەیشتنە رێككەوتن كە لەرێگەیەوە ئۆزێلی تەمەن2ساڵ بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بەیانە توركیەكەوە كرد و گرێبەستێكی بۆ ماوەی 3 ساڵ و نیو لەگەڵیدا ئیمزاكرد   ئۆزێل لەساڵی2013بەگرێبەستێكی پێوانەیی كە گەیشتە 42ملیۆن پاوەند لەریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بەئارسناڵ كرد و لەژێر سەرپەرشتی ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەو كات رۆڵێكی گەورەی گێڕا بۆ گەرانەوە بۆ سەر ستەیجی نازناوەكان و لەیەكەم وەرزیدا نازناوی جامی یەكێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا بەڵام لەماوەی راهێنەرایەتی ئونای ئیمری و مایكل ئارتێتا پێگەی سەرەكی لەدەستدا  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە