کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس دوو یاریزانی بایرن میونشنی كردۆتە ئامانج

.

09:39 AM - 26/01/2021

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هەریەكە لەكۆرینتین تۆلیسۆ و جۆشوا زیركزی یاریزانانی بایرن میونشنی ئەڵمانی كردۆتە ئامانج و دەیەوێت بەگواستنەوەیان ریزەكانی بەهێزتر بكات   بایرن میونشن و یۆڤانتۆس لەبارەی گواستنەوەكان پەیوەندیەكی باشیان هەیە دوای ئەوەی لەچەند ساڵی رابردوو گواستنەوەیان لەنێوان دۆگلاس كۆستا و مەهدی بن عەتیە و كینگلسی كومان و ئارتۆرۆ ڤیدال ئەنجامدا  بەپێی هەواڵێكی پێگەی كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی : یۆڤانتۆس دەیەوێت بۆ ماوەی18مانگ و بەخواستن زیركزی بباتە ریزەكانی  لەهەما كاتدا هەوڵ دەدات لەم مانگەدا گرێبەست لەگەڵ تۆلیسۆ ئیمزابكات گەر نا ئەوا لەهاوینی داهاتوو ئەنجامی دەدات   لەهەنگاوی گواستنەوەی زیركزی یۆڤانتۆس روبەروی ركابەری یانەی پارما دەبێتەوە بەتایبەت كە لەو یانەیە بەشداری پێكردنی زیاتری لەیاریەكان بۆ زامن دەكرێت بەهۆی ئەوەی لەیۆڤانتۆس و بەبونی رۆناڵدۆ و مۆراتا و دیبالا لەهیڵی هێرش بردن ئەو هەڵەی بۆ نارەخسێت   زیركزی لەم وەرزە و وەك یاریزانی سەرەكی بەشداری یەك یاری بایرن میونشنی كردووە   جێی باسە یۆڤانتۆس پێشتر هەوڵی گواستنەوەی تۆلیسۆی تەمەن26 ساڵی دا كاتێك یاریزانی لیۆن بوو بەڵام بایرن میونشن لەساڵی 2017سەركەوتوو بوو لەبەدەستهێنانی تواناكانی لەبەرامبەر 42ملیۆن و 500هەزار یۆرۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە