کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان گواستنەوەی رامۆسی كردۆتە ئامانج

.

09:38 AM - 26/01/2021

  یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئامانجیەتی هیڵی بەرگری لەرێگەی ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهێزتر بكات   گرێبەستی رامۆس لەگەڵ یانەی شاهانە هاوینی داهاتوو تەواو دەبێت و تا ئەم كاتەش گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ نەكردۆتەوە و ئەوەش وای كردووە یانە فەرەنسی یەكە هەوڵەكانی دەستپێبكات لەپێناو بەدەستهێنانی تواناكانی  بەپێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بەپشت بەستن بەئێزگەی ئۆندا سیرۆی فەرەنسی بڵاویكردۆتەوە: یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستێكی بۆ ماوەی 3 ساڵ خستۆتە بەردەستی سێرجیۆ رامۆس ئەمە جگە لەدیاریكردنی 15ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە تا بتوانێت لەرێگەیەوە ئەو بەرگریكارە ئیسپانیە رازی بكات بۆ پۆشینی درێسی یانەكەی پاڵەوانی فەرەنسا   ماوەیەكە راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان باس لەوە دەكەن ناكۆكی لەنێوان رامۆس و لێپرسراوانی ریاڵ مەدرید هەیە لەبارەی مووچەی ساڵانەكەی دوای ئەوەی هەردولا لەسەر گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو ساڵ رێككەوتن   رامۆس دەیەوێت هەمان مووشەی ئێستای وەرگرێت كە 12ملیۆن یۆرۆیە بەڵام ریاڵ مەدرید داوای كەمكردنەوەی دەكات بەرێژەی لەسەدا 10 بەهۆی لێكەوتە داراییەكان لەدوای بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  جێی باسە سێرجیۆ رامۆس لەم وەرزە و لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یەكان بەشداری لە 18 یاریدا كردووە لەرێگەیەوە 3گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكیشی دروستكردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە