کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆماس تۆشێل دەبێتە راهێنەری نوێی چیڵسی

.

09:37 AM - 26/01/2021

  هەر تایبەت بەهەوڵی یانەی چیڵسی  راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاماژە بەوەدەكەن  تۆماس تۆشێلی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی پاریس سان جێرمان پاڵێوراوێكی بەهێزە بۆ پۆستی راهێنەری چیڵسی لەجێگای فرانك لامپارد  ئەركی یەكەمی ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە تەمەن 47 ساڵە بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامە لەگەڵ یانە بەگشتی و یاریزانە ئەڵمانیەكان بەتایبەت بەنمونەی تیمۆ ڤێرنەر و كای هاڤیرتیز   لەپریمەرلیگ چیڵسی لەدوا 8 یاری خۆیدا 5 یاری دۆڕاندووە  و بەهۆیەوە لەپلەی نۆیەمی ریزبەندی دەبینرێت   ئەركی داهاتووی ئەو یانەیە ئاسان نابێت لەناوخۆ و ئەوروپاش  بۆ گەرانەوەی هاوسەنگی   بەجۆرێك لەمانگی داهاتوو و لەركابەریەكانی قۆناغی16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا روبەروی ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانی دەبێتەوە و یانەكە هیواخوازە سود لەئەزمونی تۆماس تۆشێل وەربگرێت لەیاریەكانی چامپیۆنس لیگ بەتایبەت كەئەو راهێنەرە ئەڵمانیە توانی وەرزی رابردوو سەركردایەتی گەیشتنی پاریس سان جێرمان بكات بۆ یاری كۆتایی پێش ئەوەی لەسەر دەستی بایرن میونشن روبەروی شكست بێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە