کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێشەممە قۆناغی16ی جامی شای ئیسپانیا دەستپێدەكات

.

09:36 AM - 26/01/2021

 لەئیسپانیاش  بەئەنجامدانی 3 یاری ركابەریەكانی قۆناغی 16ە جامی شا دەستپێدەكات  لەیەكەم یاری ئەو قۆناغەدا كە سەعات 9ی شەو دەستپێدەكات   یانەی ڤالادۆلید لەیاریگای خۆی روبەروی لیڤانتی دەبێتەوە  لەقۆناغی32 ڤالادۆلید بە4گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەربەستی یانەی پینا دیپۆرتیڤۆی تێپەراند و بۆ ئەم قۆناغە سەركەوت  هەرچی لیڤانتی یە لەو قۆناغە توانی بەلێدلانە یەكلاكەرەوەكان سەركەوتن لەبەرامبەر فۆینلا برادا تۆمار بكات   لەسەعات 11ی شەو و لەیەك كاتدا دوو یاریەكەی تر ئەنجام دەدرێن  لەیەكەمیاندا یانەی ریاڵ بیتیس لەئەركێكی قورسدا میوانداری ریاڵ سۆسیداد دەكات   هەردوو یانە لەقۆناغی 32ی جامەكە بەیەك ئەنجام سەركەوتنیان تۆمار كرد   ریاڵ بیتیس بە2گۆڵی بێ بەرامبەر لەسپۆرتینگ خیخۆنی بردەوە و سۆسیدادیش بەهەمان ئەنجام بەربەستی قورتوبەی تێپەراند و گەیشتنە ئەم قۆناغە   یاریەكەی تری قۆناغی16 هەردوو یانەی جیرۆنا و ڤیاریاڵ لەیاریگای یەكەمیان كۆدەكاتەوە   جیرۆنا دوای بردنەوەی لەقادیش لەقۆناغی32 توانی بگاتە ئەم قۆناغە   لای خۆیەوە ڤیاریاڵ بەزەحمەت و بەگۆڵێكی كوشندە كە لەدەقیقەكۆتایی تۆماری كرد شكستی بەتینریفی هێنا و بلیتی گەیشتنە قۆناغی 16ی بەدەستهێنا  جێی باسە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە یاریەكانی تری قۆناغی16ی جامەكە بەرێوە دەچن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە