کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای مۆدێرنا كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینێكی نوێ‌ دەكات

.

08:23 PM - 25/01/2021

كۆمپانیای‌ مۆدێرنای‌ ئەمریكا‌ تەئكیدی لەوە كردەوە كە ڤاكسینەكەی‌ كاریگەری‌ لەسەر ئەو دوو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوەی‌ كۆرۆنا كە لە بەریتانیا و باشووری‌ ئەفریقا دەركەوتوون، هەیە، لەو بارەیەوە كۆمپانیای مۆدێرنا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە كە شارەزایانی بواری نەخۆشییە گواستراوەكان پێیانوایە كە ڤاكسینەكەی‌ مۆدێرنا مرۆڤ لە هەموو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا دەپارێزێت , هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشدراوە كە ئێستا زانایانی كۆمپانیاكە كار لەسەر پەرەپێدانی‌ ڤاكسینی‌ تر دەكەن بۆ زیاتر پاراستنی‌ مرۆڤ لە هەموو جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە