کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری لیوا كەمال هەورامی لادرا

.

07:38 PM - 25/01/2021

لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی  پارێزگاری هەڵەبجە و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی 9ی شارەزوور و ڕۆشنبیران و ڕووناكبیران، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەردە لەسەر پەیكەری  نوسەر و پێشمەرگە لیوا كەمال  هەورامی لە بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری  هەڵەبجە لادرا .
لە رێورەسمەكەدا وتاری هەریەك لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و مەڵبەندی ڕێكخستنی 9ی شارەزوور و بەرێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە خوێندرانەوە و وێستگەكانی ژیانی كەمال هەورامی خرانە ڕوو .
كەمال هەورامی  یەكێك لە پێشمەرگە  و نوسەرە دیارەكانی  ی ن ك  كوردستان بوو و لە شار و لە شاخ لە بواری حیزبی و حكومیدا چەندین بەرپرسیاریەتی هەبووە و خاوەنی ژمارەیەك كتێبە لە ساڵی 2015 بە نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە.

DnMoF641-Vs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە