کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو پرۆژەی ستراتیژیی كارەبا لە سلێمانی دروست دەكرێن

.

04:29 PM - 25/01/2021

بڕیارە دوو پرۆژەی ستراتیژی كارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 44 ملیار دینار لە سنووری پارێزگای سلێمانی جێبەجێ بكرێن.بە پێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران  رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی بڕی 44 ملیار و 543 ملیۆن و 377 هەزار دینار لە داهاتی گشتی كارەبا بۆ دوو پرۆژەی ستراتیژی گواستنەوەی وزەی كارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی.روونیشیكردەوە: كە یەكێك لە پرۆژەكان بریتییە لە هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای تەوژم بەرزی 132 كەی ڤی( تانجەرۆ- سەیدسادق) كە 55 كیلۆمەترە و سوودێكی زۆری بۆ بەرزكرتنەوەی توانای گواستنەوەی وزەی كارەبا بۆ سنووری سەیدسادق و هەڵەبجە و پێنجوێن و كەمكردنەوەی بارگرانی سەر تۆڕەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا دەبێت.بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی راشیگەیاند پرۆژەی دووەم, هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای 132 كەی ڤی، بازیان - رانیەیە كە درێژییەكەی 105 كیلۆمەترە و سودێكی زۆری دەبێت بۆ بەرزكردنەوەی توانای گواستنەوەی وزەی كارەبا بۆ ناوچەی پشدەر و بیتوێن و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر تۆڕەكانی گواستنەوەی وزەی سنوورەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە