کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی جێگرەوەی لامپاردی دیاریكردووە

.

09:54 AM - 25/01/2021

سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە یانەی چێڵسی جێگرەوەی فرانك لامپاردی راهێنەری یانەكەی دیاریكردووەو بەنیازی دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەن، لەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی بەئاستێكی ناجێگیرو نەخوازراو دەردەكەوێت، بەتایبەت لەهەشت یاریی رابردویدا لەخولەكە دووچاری پێنج شكست هاتووەو بۆ پلەی نۆیەمی ریزبەندی دابەزیوە، بۆیە ئەبرامۆڤیچی خاوەن یانەی چێَڵسی هەوڵدەدات لامپاردی راهێنەر دووربخاتەوەو نایەوێت یانەكەی یەكێك نەبێت لەو یانانەی لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی نەبێت و بلیتێكی بەشداریكردن لە خولەكانی ئەوروپا دەستەبەرنەكات، لەكاتێكدا لەمیركاتۆی هاوینەی رابردوو بری 200 ملیۆن پاوەندی لەكڕینی یاریزانان خەرجكردووە، بۆیە گفتوگۆیان لەگەڵ بریندان رۆدجێرزی راهێنەری لیستەر سیتی دەستپێكردووەو هەوڵی گواستنەوەی دەدەن تا ببێتە جێگرەوەی لامپارد، بەڵام تائێستا لەگەڵ رۆدجێرز نەگەیشتونەتە رێككەوتن و بەبۆندەكەیان رازی نەبووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە