کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆلیبالی چارەنووسی یاریكردنی یەكلاكردەوە

.

09:53 AM - 25/01/2021

خالیدۆ كۆلیبالی سەنیگالی چارەنوسی یاریكردنی لەگەڵ یانەی ناپۆلی یەكلاكردەوەو ئارەزووی چوونە خولی یانەكانی ئینگلتەرا دەكات، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزی پێشكەشی دەكات كۆلیبالی بۆتە جێگەی سەرنجی یانە دیارو گەورەكانی ئەوروپا كە لەساڵی 2014ەوە پەیوەندی بەیانەی ناپۆلی كردووەو لەو ماوەیە بەشداریی لە 265 یاریدا كردووە، رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردۆتەوە هەریەك لەیانەكانی مانچستەر یونایتدو لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتی لەگەڵ پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید گرنگی بەیاریزانی ناوبراو دەدەن، بەڵام كۆلیبالی دەیەوێت روو لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا بكات، بەتایبەت لەریزی یانەی مانچستەر یونایتد یاریی بكات كە بەهۆی سۆلسكایەری راهێنەرەوەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە ئۆریلۆ دی لۆرینتیس-ی سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئامادەیی یانەكەی بۆ دەستبەرداربوونی ئەو یاریزانە دەربریوە، بەڵام داوای بری 100 ملیۆن پاوەند دەكات و ماوەی بۆندەكەشی لەساڵی 2023 كۆتایی دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە