کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن سێیەم بردنەوەی لەسەریەكی لەبۆندس لیگا تۆماركرد

.

09:53 AM - 25/01/2021

یارییەكانی هەفتەی 18ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا كۆتاییهات و یانەی بایرن میونشن سێیەم سەركەوتنی لەسەریەكی تۆماركرد، كاتێك لەمیانی یارییەكی ئەو هەفتەیەو لەیاریگای فیلتینس بووە میوانی یانەی شاڵكە، لەسەرەتاوە یاریزانانی هەردوو یانە بەهێرشبردن دەستیان پێكردو هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا، بەڵام لەگێمی یەكەم یانەی بایرن میونشن باشتر دەركەوت و ئەو گێمەی بەگۆڵێكی تۆماس مۆلەر لەبەرژوەندی خۆی تەواو كرد كە لەدەقیقەی 33 تۆماریكرد  لەگێمی دووەم سەرەرای هەوڵی یانەی شاڵكە یانەی بایرن میونشن كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد و لەدەقیقەی 54 رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ئەو یانەیەی كردە خاوەن گۆڵێكی تر، لەدەقیقەی 88 یش تۆماس مۆلەر گۆڵی دووەمی خۆی تۆماركردو لەدوا ساتدا داڤید ئالابا دوا گۆڵەی یانەكەی كرد، سەرئەنجام یانەی بایرن میونشن یارییەكەی بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوەو بووە دووەم سەركەوتن لەم وەرزەی بۆندس لیگا بەرامبەر شاڵكە تۆماریدەكات، هەروەها دوای ئەو بردنەوەیە پێگەی خۆی بە 42 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی قایمتركرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە