کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس سێ خاڵی لەكاڵچۆ بەدەستهێنا

.

09:52 AM - 25/01/2021

یانەی یۆڤانتۆس كۆتایی بەئەنجامە نەخوازراوەكانی هێناو سێ خاڵی لەخولی یانەكانی ئیتاڵیا بەدەستهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی لەمیانی یارییەكی هەفتەی 19دا لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی بۆلۆنیا بووەوە، لەگێمی یەكەم یاریزانانی یۆڤانتۆس بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون، توانیان ئەو گێمە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لەبەرژوەندی خۆیان تەواو بكەن، گۆڵەكەش ئارسەر هێنریك میلۆ لەدەقیقەی 15 تۆماریكرد، لەگێمی دووەم هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ زیاتر بوو بەتایبەت یانەی بۆلۆنیا، بەڵام لەقۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبوون و لەبەرامبەردا یانەی یۆڤانتۆس درێژەی بەئاستە بەرزەكەیداو لەدەقیقەی 71 وستۆن مكینی گۆڵَێكی پێبەخشین  لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو یانەی یۆڤانتۆس بەدوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە، دوای ئەو بردنەوەیە بووە خاوەن 36 خاڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە