کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد

.

09:52 AM - 25/01/2021

یانەی بەرشەلۆنە بەزەحمەت و چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی لەخولی یانەكانی ئیسپانیا تۆماركرد، لەمیانی یارییەكی هەفتەی 20دا یانەی ئێڵچی لەیاریگای مانوێل مارتینێز ڤالیرۆ رووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنە بووەوە، یاریزانانی بەرشەلۆنە لەگەڵ فیكەی نابژیوان بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون، لەدەقیقەی 39 فرینكی دی یۆنگ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركردو گێمی یەكەم بەو ئەنجامە تەواو بوو، لەگێمی دووەم هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ زیاتر بوو، یانەی بەرشەلۆنە سەرەرای هەوڵەكانی یانەی ئێڵچی درێژەی بەئاستە بەرزەكەیداو لەدەقیقەی 89 و لەرێگەی ریكی پۆیگ بوونە خاوەن گۆڵی دووەم، لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو لەكۆتایدا یانەی بەرشەلۆنە یارییەكەی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە، دوای ئەو سەركەوتنە بووە خاوەن 37 خاڵ و چووەوە پلەی سێیەمی ریزبەندی
ی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە