کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جارێکی تر، بودجەی هەرێم

.

09:40 AM - 25/01/2021

جارێکی تر، بودجەی هەرێم

سەرکۆ یونس
لەدوای حەوت ساڵ حکومەتی هەرێم،لەڕێگەی هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانەوە، لەهەوڵی یٔەوەدایە بۆ ساڵی دارایی(2021) پرۆژەیاسای بودجە، یٔامادە بکات.

کۆتا پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم،ساڵی(2013)بوو، بڕەکەی بەزیاتر لە (15) ترلیۆن دینار خەمڵێنرابوو، لەو ساڵە بەدواوە حکومەتی هەرێم، نەیتوانیوە خاوەنی بودجەی ساڵانە بێت.
بــێ گومان یٔەمەش بەهۆی چەندین کێشەوقەیرانی سیاسی و یٔابوری ودارایی و شەڕی داعش، کۆتا قەیرانیش سەرهەڵدانی کۆرۆناڤایرۆسەوە بووە.

هەرێم،جگەلە وەستان و ڕاگرتنی بەشەبودجەی وەبەرهێنان،لە خەرجی بەگەڕدا (المصروفات التشغیلیە) نەیتوانیوە بەتەواوی مووچەی مووچەخۆران دابین بکات،لەساڵی (2020)دا تەنها پێنج مووچەی دابەشکردووە، جگەلە لەیەک مانگ،چوار مووچەکەی تر بە لێبڕینەوە دابەشکراوە.

بودجە،یٔاوێنەی ڕەنگدانەوەی سیاسەتی دارایی هەر حکومەتێکە، لەماوەی ساڵێکدا، خەرجی وداهاتەکانی بەژمارە دیاری دەکرێن. قەبارەی بودجە، دەرخەری یٔاستی پێشکەوتن وگەشەپێدانی یٔابوری وڵاتە.
بودجەی گشتی، یٔامڕازێکە بەدەست حکومەتەوە، تالە ڕێگەیەوە یٔامانجە، یٔابوری و دارایی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، بهێنێتە دی،بێ گومان لەژێر چاودێری پەرلەماندا.
حکومەتی هەرێم،لەهەوڵدایە چ بەڕێکەوتن بێت لەگەڵ بەغدا، چ بەپشت بەستن بێت بەداهاتی نەوت وداهاتەکانی تری ناوخۆو خاڵەسنورییەکان و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و یٔەگەر بتوانێت قەرز بکات، هەرچۆنێک بێت بۆ یٔەم ساڵی دارایی خاوەنی بودجەی یاسایی خۆی بێت.هەرچەندە کارێکی هەروا یٔاسان نی یە و یٔاستەنگی زۆری لەبەردەمدایە.

لەلایەکی ترەوە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت،یارمەتیدەرێکی ڕاستەوخۆیە بۆ داهاتی هەرێم،هەرچەندە نرخی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەیٔاستی پێویستدا نی یە، داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم، بەڕێژەی کەمتر لە(30%)دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت،پێویستە چاکسازی لەم بوارە گرنگ و ستراتیژییەدا بکرێت.

باشترین بــژاردە، بۆ بودجەی هەرێم،ڕێکەوتنە لەگەڵ بەغدا بەمەرجی دروست نەبوونی کێشە بۆ یٔەوەی بتوانرێت هەرێم، خاوەنی پرۆژە یاسای بودجە بێت.
.
بودجەی گشتی عێراق، بۆ ساڵی دارایی(2021)ماوەی مانگێکە لەیٔەنجومەنی نوێنەرانە، تا یٔێستا خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە و بڕیارە لەمانگی شوباتدا پەسەند بکرێت و ببێت بەیاسا.
لەم پڕۆژەدا، پشکی هەرێم بە(12.67%)ی کۆی بودجەی گشتی دانراوە ولەگەڵ بەشەبودجەی پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگاکان.بەمەرجی ڕادەستکردنی(250)هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆ ودەروازە سنورییەبازرگانییەکان.

وەفدی حکومی گەشتوەتە بەغدا، لەسەر پرسی بەشەبودجە ونەوتی هەرێم گفتوگۆ دەکەن. بڕیاریشە وەفدی سیاسی هەرێم، سەردانی بەغدا بکەن وکۆبونەوە و ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنەسیاسییەکان بکرێت،تا لەپەرلەمانەوە یٔاستەنگ وکێشەی بۆ دروست نەکرێت و پرۆژەکە چۆن هاتووە هەر بەوشێوەش ببێت بە یاسا.

گومانی تێدا نی یە، لەهەر حاڵەتێکدا بێت،پرۆژەی بودجەی هەرێم پڕکەموکورتی یە،بەپێ ی پێوەرە زانستییەکان یٔامادەناکرێت،چ لەڕووی کاتەوە بێت یان لەڕووی پێکهێنەرەکانی بودجەوە بێت، لە خەرجی و داهاتەکان.

لەلایەکی ترەوە، بەمەبەستی یٔامادەکردنی بودجە، حکومەت بەبڕیاروڕێنمایی دەستی کردوە بە سەپاندنی باجەکان و ڕێکخستنەوەیان،تالەم ڕێگەیەوە بتوانرێت باجەکان ببنە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتەکان، لەناو بودجەی گشتیدا،کەبەداخەوە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە، یٔەم سەرچاوە سەرەکییەی داهاتەکان گرنگی پێ نەدراوە.
هەروەها لەهەوڵی یٔەوەدایە،داهاتی دەروازە سنورییەکان بەتەواوەتی کۆبکاتەوە.


هەرچۆنێک بێت،یٔەگەر توانرا هەرێم، خاوەنی بودجەی (2021) بێت ،یٔەوا بودجەکە، سیفەتی کەمکردنەوە و سنوردارکردنی خەرجیەکان و زیادکردنی داهاتەکان لەخۆ دەگرێت،واتە بودجەیەکی تەقەشوفییە!
یٔەوەی گرنگ وجێ ی بایەخە بەلای مووچەخۆرانەوە،نەمانی لێبڕین و دابەشکردنی مانگانەیە، بەبێ دواکەوتن.

*یٔابووریناس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە