کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە پەنا بۆ قەرزی دەرەكی دەبات

.

08:50 PM - 24/01/2021

عیراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە پەنا بۆ قەرزی دەرەكی دەبات    

بەپێی وتەی لێپرسراوانی باڵای حكومەتی عیراق ، بەغدا بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە ، پەنا بۆ قەرزی دەرەكی دەبات ، لەو بارەیەوە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق بە ئاژانسی بلومبێرگی راگەیاندووە ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران بودجەی ساڵی 2021ی پەسەندكرد، عیراق دەتوانێت سوودمەندبێت لە یەكەم پێشینەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كە تایبەتە‌ بەو وڵاتانەی كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تووشی قەیرانی ئابووری بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد یەكەم پێشینەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دوو ملیار دۆلارە  و پێشینەی دووەمیش چوار ملیار دۆلار دەبێت، ئەوە‌ش بەمەبەستی ئەنجامدانی چاكسازی لە كەرتی ئابووری بەكاردەهێندرێت، راشیگەیاند ئەو قەرزەش دەتوانێت‌ بەشێك لە كورتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 كەمبكاتەوە و بەهەدەردانی دروای بیانیش لە عیراق دادەبەزێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە