.
01:38 PM - 20/04/2015
له پێشانگایه‌كی سه‌نته‌ری جافیتس له شاری نیویۆرك به به‌كارهێنانی پرێنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی و دروستكردنی چه‌ندین ئامێری میوزیكی و كاتژمێری ده‌ستی و هاوكات كه‌لوپه‌له‌كانی نێو ماڵ خرایه به‌ر دیدی ئاماده‌بووان.
پێشانگای پرێنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی (3D) ده‌رگاكانی خۆی له شاری نیویۆركی وڵاتی ئه‌مریكا به‌ڕووی هاووڵاتییان كرده‌وه.
هاوكات له‌م پێشانگایه‌دا به به‌كارهێنانی پرێنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی و دروستكردنی چه‌ندین ئامێری میوزیكی و كاتژمێری ده‌ستی و هاوكات كه‌لوپه‌له‌كانی نێوماڵ خرایه به‌ر دیدی ئاماده‌بووان.
جێگه‌ی باسه له به‌شێكی پێشانگاكه پرێنته‌رێكی سێ ره‌هه‌ندی وێنه‌ی ئاماده‌بووانی گرت و پاشان له‌سه‌ر كارتۆنێك نه‌خشاندی ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە نمایشكه‌ران چه‌ندین به‌رهه‌می پرێنته‌ری سێ ره‌هه‌ندیان پێشانی ئاماده‌بووان دا.
پێشانگاكه به‌یانی له‌گه‌ڵ رێكخستنی سیمینارێك كۆتایی دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە