کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەبادی: حكومەتی كازمی توانای نییە بڕیاری بەهێز بدات

.

03:02 PM - 24/01/2021

سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق رەخنەی لە حكومەتی ئێستای مستەفا كازمی گرت بەوەی توانای نییە بڕیاری بەهێز بكات.
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق بە رۆژنامەی (النهار)ی كوەیتی راگەیاندووە كە حكومەتی مستەفا كازمی تەنها پشتی بە چارەسەری ئاسان بەستووە كە تەوافوقی سیاسیی لەسەر دەكرێت.
وتیشی: كازمی توانای ئەوەی نییە بڕیاری بەهێز بدات و سیاسەتەكانی روون نییە، هێز و لایەنە سیاسییەكانیش لەم قۆناغە راگوزەرەدا بەپێی كار و دەستكەوتەكان هاوكاریی كازمی دەكەن.
حەیدەر عەبادی پێی وایە كە قەیران و كێشەكانی ئێستای عێراق چارەسەریان هەیە، بەڵام ئەو چارەسەرە ئیرادەیەكی بەهێز و ژیر و توندی دەوێت.
دەربارەی دۆخی ئابووریی عێراق، سەرۆك وەزیرانی پێشووتر راشیگەیاند: سیاسەتەكانی ئێستای حكومەت، وڵات بەرەو داڕمانی دارایی و ئابووری دەبات، چەندین چارەسەریش بۆ ئەم دۆخە هەن لەگەڵ ئەوەی كە چارەسەری قورسن، بەڵام پێویستە و دەبێت بكرێت، یەكێك لەو چارەسەرانەش بەرەنگاربوونەوەی بەرژەوەندیی هەندێك هێز و لایەنی گەندەڵە كە دەبێت بنبڕ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە