کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە پەلامارێكی داعشدا یانزە چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

.

12:35 PM - 24/01/2021

 لە پەلامارێكی داعشدا 11 چەكداری حەشدی شەعبی لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین كوژران.
 لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕایگەیاند تیرۆرریستانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی ئەمنی لیوای 22ی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە رۆژهەڵاتی تكریت و بەهۆیەوە فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 22ی حەشدی شەعبی و 10 چەكدار كوژراون و 10 كەسی تریش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە