کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمۆندیالی یانەكان رێگە بەئامادەبونی هاندەران دەدرێت

.

10:42 AM - 24/01/2021

رێكخەرانی مۆندیالی یانەكان چەند بریارێكی نوێی لەسەر بەرێوەچوونی یارییەكان دەكردوە كە رێگە بەئامادەبوونی بەشێك لەهاندەران دەدرێت، بریارە رۆژی 4ی مانگی داهاتوو لەشاری دۆحەی قەتەڕ ركابەرییەكانی مۆندیالی یانەكان دەستپێبكات و یەكەم یاریی ئەو پاڵەوانێتییە لەنێوان یانەكانی تیگریس ئۆنالی مەكسیكی و ئۆڵسان هیۆندانی كۆری باشوور بەرێوەدەچێت، رێكخەران مۆندیال سەبارەت بەبەرێوەچوونی یارییەكان چەند بریارێكیان دەركردووە، كە گرنگترینیان رێگەی بەئامادەبوونی هاندەران دەدرێت لەیارییەكاندا، سەرەرای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەزۆربەی خولەكانی جیهان هاندەران ناتوانن ئامادەبن، لەمباریەوە كە یارییەكانی مۆندیال لەو یاریگایانە بەرێوەدەچن بۆ لەخۆگرتنی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ ئامادەكراون، رێگە دەدرێت بەرێژەی لەسەدا 30 كورسییەكانی یاریگاكان هاندەران ئامادەبن، كە مەرجە هاندەران رێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا پەیرەو بكەن و پشكنینی ڤایرۆسەكەیان هەبێت، بریارێكی تر ئەوەیە دەبێت یاریزانان و راهێنەران و كاستی یانە بەشدارەكان بەهەمان شێوە رێنمایی وپرۆتۆكۆلی تەندرستی پەیرەو بكەن و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامبدەن،  هەروەها هەر هاندەرێك بیەوێت ئامادەبێت و لەدوای مانگی 10ی ساڵی رابردوەوەو توشی كۆرۆنا ببوبێت و چاك بۆتەوە دوا پشكنینی هەبێت، دەتوانێت لەیارییەكان ئامادەبێت بەبێ ئەنجامدانی پشكنینی نوێ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە