کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەگەری دوورخستنەوەی زێدان هەیە

.

10:41 AM - 24/01/2021

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەگەرێكی زۆر هەیە زەینەدین زێدانی راهێنەر لەئەركەكەی دووربخرێتەوەو چارەنووسی لەریزی یانەكە بەنادیاری ماوەتەوە، ریاڵ مەدرید ماوەیەكی زۆرە دووچاری ئەنجامی نەخوازراو و خراپ دەبێتەوەو ئاستێكی ناجێگیر پێشكەش دەكات، بۆیە باس لەدوورخستنەوەی زێدان دەكرێت، بەڵام تائێستا لەگەڵ راهێنەرێكی ئاست بەرز نەگەیشتونەتە رێككەوتن، سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید بریاری دروورخستنەوەی راهێنەری ناوبراوی داوە بەتایبەت لەدوای ئەنجامە خراپەكانی یانەكە، كە لەقۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەر بەرامبەر ئەتڵەتیك بلباو دۆڕاو لەقۆناغی 32 جامی شای ئیسپانیا لەلایەن یانەیەكی پلە سێ كە دیپۆرتیڤۆ ئالكۆیانۆ وو كرایە دەرەوە، بۆیە هەوڵی هێنانی راهێنەرێكی ئاست بەرز دەدەن، لەمبارەیەوە رۆژنامەی سپۆرت بێڵد بڵاویكردۆتەوە جولیان ناگلسمانی راهێنەری لایپزیگ بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ جێگرتەوەی زێدان، لەئەگەری نەگەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ ئەو راهێنەرە ئەوا گفتوگۆ لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئەلیگری دەكەن، ئەم هەوڵانەی پێرێز ئەوە دەگەیەنێت كە ئەركی زێدان لەگەڵ یانەكەی كۆتایی هاتووەو چاوەڕوانی گەیشتنە رێككەوتن دەكەن لەگەڵ راهێنەرێكی لێهاتوو، جێگەی باسە زێدان لەساڵی 2019ەوە ئەركی راهێنەری ریاڵ مەدریدی بۆ جاری دووەم وەرگرتووەو لەو ماوەیە سەرپەرشتی 88 یاری كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە