کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاڵكەو هۆفینهام میوانداری بایرن میونشن و كۆڵن دەكەن

.

10:41 AM - 24/01/2021

 ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 18ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا بەئەنجامدانی دوو یاریی كۆتایی دێت، سەعات 5 و 30 دەقیقەی ئێوارە یانەی شاڵكە لەیاریگای فیلتینس میوانداری یانەی بایرن میونشن دەكات، شاڵكە هەوڵدەدات لەقۆناغی دووەمی بۆندس لیگاوە بەئاستێكی بەرزتر دەربكەوێت و لەناوچەی سوری دابەزین رزگاری بێت، كە لەقۆناغی یەكەم تەنیا یەك بردنەوەی تۆماركردووەو تاكە یانەیە زۆرترین شكستی هەبێت و لە 12 یاریی دۆراوەو لەچوار یاریی یەكسانبووەو بە 7 خاڵ لەدوا پلەی ریزبەندیە، لەبەرامبەردا بایرن میونشن هەوڵی دووبارەكردنەوەی ئەنجامی قۆناغی یەكەم دەدات بەرامبەر ئەو یانەیە كە بەهەشت گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی تۆماركردووە، سەرەرای ئەوەی بەبردنەوە پێگەكەی لەپێشەنگی ریزبەندی قایمتر دەكات كە بە 39 خاڵ لەپلەی یەكەمە، دوا یاریی هەفتەی 19ش لەنێوان یانەكانی هۆفینهایم و كۆڵن دەكرێت، هۆفینهایم كە لەنێو یاریگای خۆی یاریی دەكات هەوڵدەدات درێژە بەبردنەوەكەی بدات و دەستەبەركردنی سێ خاڵ بكاتە هەنگاوێك بۆ چوونە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی، لەبەرامبەردا كۆڵن بارودۆخی خراپەو 15 خاڵی لە 3 بردنەوەو شەش یەكسانبوون هەیەو لەبەرامبەردا دووچاری 8 شكست هاتووە،

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە