کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنەو ئەتڵەتیكۆ رووبەڕووی ئێڵچی و ڤالانسیا دەبنەوە

.

10:41 AM - 24/01/2021

 ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 20ی خولی یانەكانی ئیسپانیا درێژەی دەبێت و چەند یارییەك بەرێوەدەچن، لەگرنگترین یارییەكاندا یانەی ئێڵچی لەیاریگای خۆی رووبەڕووی ئەركێكی قورس دەبێتەوەو میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەكات، كە یارییەكە سەعات 6 و 15 دەقیقە دەستپێدەكات، بارودۆخی ئێڵچی خراپەو لە 12 یاری رابردوویدا نەیتوانیوە سەركەوتن تۆماربكات، لەچوار یاری دۆڕاوەو لە هەشت یاریی بەیەكسانبوون لەیاریگا هاتۆتە دەرەوەو لەدوا پلەكانی ریزبەندیە، لەبەرامبەردا بەرشەلۆنە هەوڵدەدات سود لەخراپی ئاستی ئەو یانەیە وەربگرێت هەرچەندە لەدەرەوەی یاریگای خۆیەتی و ئەركیشی ئاسان نابێت، ئەمەش لەكاتێكدایە بەرشەلۆنە لەلالیگا ئەنجامەكانی بەرەو باشبوون دەچێت لەسێ یاریی رابردوو براوەبووەو خاوەنی 34 خاڵەو لەپلەی چوارەمەو بەبردنەوەش زیاتر لەپێشەنگی ریزبەندی نزیك دەبێتەوەو دەچێتەوە پلەی سێیەمی، لەمیانی یارییەكی تردا كە سەعات 11ی شەو دەستپێدەكات هەردوو یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدو ڤالانسیا لەیاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ بەیەكدەگەن، سەرەرای ئەركە قورسەكەی ئەتڵەتیكۆ دەیەوێت بەسود وەرگرتن لەیاریگاكەی حەوتەم بردنەوەی لەسەریەك تۆماربكات و پێگەكەی لەپێشەنگی ریزبەندی قایمتربكات كە بەر لەو یارییە خاوەنی 44 خاڵەو بەهەر ئەنجامێكی نەخوازراویش هەر لەپلەی یەكەم دەمێنێتەوە، لەبەرامبەردا ڤالانسیا سەرجەم ئامادەكارییەكی كردووە تا بگەرێتەوە سەر رێچكەی ئەنجامە باشەكانی كە یاریی رابردووی بەیەكسانبوون كۆتایی هاتووەو بە 20 خاڵ لەپلەی 14ی ریزبەندیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە