کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی هەفتەی 19ی كاڵچۆ درێژەی دەبێت

.

10:40 AM - 24/01/2021

ركابەرییەكانی هەفتەی 20ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا درێژەی دەبێت و ئەمڕۆ چەند یارییەك دەكرێت، سەرەتا سەعات 2 و 30 دەقیقە یانەی یۆڤانتۆس لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی بۆلۆنیا دەبێتەوە، یۆڤانتۆس هەوڵی كۆتایی هێنان بەئەنجامە خراپەكانی دەدات كە یاریی رابردووی بەئینتەرمیلان دۆڕاند، بۆیە ئامادەكارییەكی باشی بۆ ئەو یارییە كردووە بەتایبەت بەبردنەوە دەتوانێت سود لەئەنجامی خراپی چەند یانەیەك وەربگرێت و دوو پلە بچێتە سەرووی ریزبەندی كە ئێستا بە 33 خاڵ لەپلەی شەشەمی ریزبەندیە، لەبەرامبەردا هەرچەندە بۆلۆنیا یاریی رابردووی بردۆتەوە، بەڵام بارودۆخی باش نییەو بە 20 خاڵ لەپلەی 12ی ریزبەندیە   یارییەكی تری ئەو هەفتەیە لەنێوان هەردوو یانەی هیلاس ڤیرۆناو ناپۆلی دەكرێت و سەعات 5 دەستپێدەكات، هیلاس ڤیرۆنا بەر لەو یارییە پلەی نۆیەمی بە 27 خاڵ گرتووە، بەڵام ناپۆلی لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی لەركابەریدایە كە 34 خاڵی هەیەو پلەی چوارەمی گرتووەو لەدوو یاری رابردوویدا براوەبووە، بەهەر ئەنجامێكی نەخوازراو ئەگەری لەدەستدانی پلەكەی هەیەو بەبردنەوەش دەچێتەوە پلەی سێیەم، یانەی لازیۆ لەیاریگای ئۆڵۆمپیكۆ یارییەكی هەفتەی 19 بەرامبەر یانەی ساسۆلۆ دەكات، ئەو یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگییەكی زۆری هەیە، لازیۆ خاوەنی 31 خاڵەو لەپلەی حەوتەمەو ساسۆلۆ بە 30 خاڵ لەپلەی هەشتەم دێت، بۆیە بردنەوە لەو یارییە دەتوانن پلەیەك سەربكەون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە