کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی بەرەسمی بانگهێشتی كۆنگرەی پارتی كاری هۆڵەندا دەكرێت

.

12:47 PM - 23/01/2021

 لەرێی نوێنەرایەتی نێزەرلاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پارتی كاری ئەو وڵاتە كە پارتێكی (سۆسیال دیموكرات)ە و ئەندامی خێزانی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆناڵ و هاوپەیمانیەتی پێشكەوتووخوازە، بانگهێشنامەی رەسمی بۆ ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات ، بەمەبەستی بەشداری لەكۆنگرەكەیاندا.
لەوبارەیەوە بەختیار بەكر، نوێنەری یەكێتی لە نێزەرلاند، رایگەیاند، بڕیارە لەرۆژی 17ی 3ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی چوار ساڵ جارێكی پەرلەمانی نێزەرلاند ئەنجام بدرێت و لەئێستاشەوە  ئامادەكاری پارتەكان بۆ پەسندكردنی بەرنامەی هەڵبژاردن و كاندیدەكان بۆ سەرۆكایەتی لیست و كاندیدكردنییان بۆ ئەندامییەتی پەرلەمان لە خولی داهاتوودا دەستیپێكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە