کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆشكی سپی هەنگاوی داهاتووی ئیدارەی بایدن ئاشكرادەكات

.

03:59 PM - 21/01/2021

جین ساكی سكرتێری سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی هەنگاوی داهاتووی ئیدارەی بایدنی لەبارەی پرسی ئێران ئاشكراكرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: ئەمریكا بەڕێگای دبلۆماسی بەردەوامدەبێت لەسەر دروستكردنی فشار لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و بۆ ئەو مەبەستەش راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانە بیانییەكانی دەكات
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئێران پابەندبێت بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015 كە تێیدا توانا ئەتۆمییەكانی سنورداركراوە، ئەمریكاش پابەند دەبێت.
سكرتێری سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئەوەشی خستەڕوو: بایدن بروای وایە لە ڕێگای دبلۆماسییەوە سنوورداركردنی توانای ئەتۆمی ئێران درێژ و بەهێزدەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ لایەنە بەشداربووەكانی ئەو رێككەوتنە و هاوپەیمانان ئەنجامدەدات.

EALFh1hSMhY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە