کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خیتافی بەگۆڵێك بەربەستی هویسكای تێپەراند

.

03:45 PM - 21/01/2021

لەمیانی یاریەكانی هەفتەی19ی لالیگا، یانەی خیتافی لەیاریگای خۆی بەزەحمەت لەیانەی هویسكای بردەوە.
لەگێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن و ئەو گێمە بەیەكسان بوون و بەبێ تۆماركردنی گۆڵ تەواو بوو.
لەگێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە چەند گۆڕانكاریەكیان ئەنجامدا و یانەی خیتافی سەركەوتوو بوو لەتۆماركردنی گۆڵێك لەرێگەی ماورۆ ئارامباری لەدەقیقەی 70، ئەو گۆڵە بووە ناونیشانی كۆتایی یاریەكە و یانەی خیتافی  توانی بەو گۆڵە سەركەوتن لەبەرامبەر هویسكا تۆمار بكات و خاڵەكانی لەپلەی دەیەم بكاتە 23 خاڵ، بەڵام هویسكابە12 خاڵ لەپلەی20و كۆتایی مایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە