کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەجامی ئیسپانیا بەرشەلۆنە روبەروی كۆرنێلا دەبێتەوە

.

03:44 PM - 21/01/2021

 ئەمشەو یاریەكانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا بەردەوامییان دەبێت دوو یاریەكەی تری ئەو قۆناغە ئەنجام دەدرێت، لەسەعات 9ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان ئەتڵەتیك بلباو بەورەی بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەر دەبێتە میوانی ئیبیزای پلە دوو، بلباو كە چاوەرێی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی شای وەرزی رابردوە نایەوێت روبەروی ئەنجامی چاوەروان نەكراو بێتە لەبەرامبەر ئیبیزا كە ئەو یانەیە لەقۆناغی دووەمی جامەكە توانی بە5 گۆڵ بەرامبەر بە2 گۆڵ لەسێڵتافیگۆ بباتەوە.
لە سەعات11ی شەویش  یانەی بەرشەلۆنە لەپێناو قەرەبووكردنەوەی شكستەكەی لەیاری كۆتایی جامی سوپەر دەبێتە میوانی كۆرنیلا كە لەو یاریەدا و بەهۆی سزاوە لیۆنێل میسی بەشداری ناكات.
بەرشەلۆنە ترسی لەیانەی كۆرنێلای پلە سێ  هەیە كە توانی لەقۆناغی دووەمی جامەكەدا ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانی بكاتە دەرەوە  و ئەنجامێمكی گەورەو و چاوەروان نەكراو تۆمار بكات كاتێك بەگۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی بەسەردا تۆماركرد.
سەرەڕای بەشداری نەكردنی لەم یاریەدا بەهۆی سزاكەی سەری، بەڵام لیۆنێل میسی لەگەڵ هاورێكانی بەشداری لەراهێنانەكان كرد كە ناوبراو جگە لەم یاریە بەهۆی سزاوە لەیاریەكەی یەك شەممەی داهاتووی لالیگای ئیسپانی لەبەرامبەر ئیلچی بەشداری ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە