کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەسوپەری هاتریكی وڵات عەبدولرەحمان كۆیە گۆڵبارانی ئاسۆی كرد

.

11:09 PM - 20/01/2021

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی یانە پلەیەكەكانی كوردستان و لە كەشێكی باراناویدا یانەی ئاسۆی شاری هەولێر میوانداری یانەی كۆیەی كرد، یانەی میوان بەئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكەی لەبەرژەوەندی خۆی تەواو كرد.
وڵات عەبدولرەحمانی هێرشبەری یانەی كۆیە سوپەری هاتریكی لە دەقیقەكانی 35 و 47 و 63 و 82 تۆماركرد و ئەكرەم جاسمیش گۆڵەكەی تری كۆیەی لە دەقیقە دووەمی یاریەكەدا تۆماركرد، دوو گۆڵەكەی یانەی ئاسۆش لە دەقیقەكانی 41 و 69 لەرێگەی زریان جەوهەر و دارەوان قاسم تۆماركران، بەم بردنەوەیەش یانەی كۆیە كۆی خاڵەكانی بۆ 11خاڵ بەرزكردەوە توانی  پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی بەهێزتر بكات و پێنجەم شكستی لەسەریەكی دووچاری یانەی ئاسۆ كرد كە تا ئێستا هیچ خالێكی كۆنەكردۆتەوە.

Qoxa5TnlilY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە