کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی: ساڵیادی PUKmedia پیرۆز ده‌كه‌ین

.

09:11 - 20/01/2021

هه‌ڤاڵانی ئازیزی ماڵپه‌ڕی (PUKmedia)به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه‌، پیرۆزبایی گه‌رم له‌ سه‌رنووسه‌ر و یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ی كارمه‌ندانی به‌شه‌ جیاجیاكانتان ده‌كه‌ین، هیوادارین له‌گه‌ڵ داگیرساندنی مۆمی 18 ساڵه‌ی خزمه‌تی میدیاییتاندا، ببنه‌ سه‌كۆیه‌كی گه‌شه‌كردووتر له‌ گواستنه‌وه‌ی فاكت و زانیاری و هه‌واڵه‌ گه‌رم و گرنگه‌‌كان بۆ خوێنه‌ران و، میدیایه‌كی نموونه‌یی پابه‌ندیش به‌ بنه‌ماكانی راستگۆیی و به‌رپرسیارێتی.
 
له‌م یاده‌دا، ماندووبوون و خزمه‌تتان له‌ 17 ساڵی رابردووداو له‌و هه‌لومه‌رجه‌ سه‌خته‌ سیاسی و ئابورییانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌ماندا هاتۆته‌ ئاراوه‌، ده‌نرخێنین و جێی رێز و پێزانینه‌، پشتیوانیشتان ئه‌بین له‌ هه‌ر پرۆژه‌و كارێكتاندا كه‌ خزمه‌ت و داهێنانی چۆنایه‌تی و نوێ پێشكه‌ش به‌ وه‌رگرانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك) بكات، هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
 
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی(ی.ن.ك)
٢٠/١/٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە