کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی:PUKmedia میدیایی باوەڕپێكراوە بۆ وەرگرەكانی

.

08:26 PM - 20/01/2021

بە بۆنەی تێپەڕبوونی ‌حەڤدە ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان (PUKmedia)، پیرۆزبایی گەرم لە سەرنووسەر ‌و یەك بە یەكی ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ئەو ماڵپەڕە ئازیزە دەكەم‌ و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، بەو هیوایەی ماڵپەڕەكەتان هەمیشە لەسەر شاڕێی سەنگینی خۆی بەردەوام بێت و وەك ئەستێرەیەكی گەش بە درەوشاوەیی لە ئاسمانی ڕاگەیاندنی كوردیدا بمێنێتەوە.

كاركردنتان بە پرۆفیشناڵی و بە پەیڕەوكردنی ڕاستگۆیی و بابەتی و پیشەییبو,ن و ڕەچاوكردنی  یاسا و ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەكاندا ماڵپەرەكەی كردووەتە سەكۆیەكی گرنگی میدیایی باوەڕپێكراو بۆ وەرگرەكانی و سەرچاوەی زانیاریش بێت بۆ ناوەندە میدیاییە ناوخۆیی و جیهانییەكان.

لە كاروانی میدیای كوردی و پێگەیاندنی كادری لێهاتوو و بەتوانا خزمەتێكی باشی بە میدیای كوردی كردووە و لەڕووماڵەكانیشیدا سەرباری خزمەتكردنی وەك ناوەندێكی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پێشەنگ بووە لە پاراستنی كلتوور و بەها باوەكانی كۆمەڵگە و وەك میدیایەكی نیشتیمانی كاری كردوە.

هیوادارم ماڵپەڕەكەتان وەك یەكێك لە ئامڕازەكانی میدیای نوێ كە ئێستا پانتاییەكی گرنگی لە كاری ڕۆژنامەوانی داگیركردووە خۆی لەگەڵ كاركردنی میدیای سەردەم بگونجێنێت و لە گواستنەوەی پەیام و هەواڵ و زانیارییەكانیشدا بەرپرسیارانە ڕۆڵی هەبێت لە ئاڕاستەكردن و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لە سەرجەم بوارەكاندا.

دووبارە هەڵگیرسانی مۆمی هەژدەیەمین ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕەكەتان پیرۆزبێت.

هەر شاد و سەركەوتوو بن

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە