کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەهمی بورهان: کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی داواکاری کاسبکاران و پیشەوەران

.

08:17 PM - 20/01/2021

ئەمڕۆ  چوار شەممە 20ی 1ی 2021 ژمارەیەک لە پیشەوەران و کاسبکارانی بەکرەجۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی، سەردانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانیان  کرد.

لە دیدارێکدا فەهمی بورهان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و  لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان باسی لە گرنگی ئەو چینەی کۆمەڵگە کردو رایگەیاند، گوێ لە داواکانتان دەگرین، هەروەها کاری جددی دەکەین بۆ جێبەجێکردنیان، ئێمە دەبێت وەکو مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی ی. ن. ک، بەهاوکاری لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی خۆجێیی، وابکەین کەشێکی وەها دروستببێت کە ئێوەی کاسبکار و پیشەوەر گرنگی زیاتر بە کارەکانتان بدەن و بژێوی ژیانتان بێکێشە دابینبکەن.

لەبەرامبەردا کاسبکاران و پیشەوەران وێڕای خستنەڕووی داواکارییەکانیان، سوپاسی فەهمی بورهان لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکانیان کرد بۆ پێشوازی کردنیان و گوێگرتن لە داواکانیان.

WhatsApp Image 2021-01-20 at 3.43.56 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-20 at 3.43.57 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-20 at 3.43.57 PM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-20 at 3.43.58 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-20 at 3.43.58 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە