کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای لوتكە: 27 كۆچبەر ڕزگاركران و كەسێكیش گیانی لەدەستدا

.

06:18 PM - 20/01/2021

دەزگای لوتكە رایدەگەیەنێت: پاسەوانانی سەر سنوری یۆنان تەرمی پیاوێك و 27 ڕزگاربوویان دۆزیەوە كە لە كەشوهەوایەكی بەفراویدا لە توركیاوە بەرەو یۆنان بەڕێكەوتبوون.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاندووە: كۆچبەرەكان كە زۆرینەیان سۆماڵی بوون لە درەنگانێكی ڕۆژی دووشەممەدا گەیشتبوونە سنوری رۆژهەڵانی لێسبۆس،  لەوێدا بۆ ماوەی شەوێك مابوونەوە و تا ئێستاش ڕوون نیە كە چی بەسەر بەلەمەكەیاندا هاتووە، بەڵام لە ناویاندا پیاوێك بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمیەوە گیانی لەدەستداوەو تائێستا ناسنامەكەی نادیارە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، كۆچبەرەكان سەرەتا 24 كەسیان دۆزرابوونەوە كە 15 كەسیان ژن بوون لەگەڵ 8 پیاو و یەك منداڵ، بەڵام دواتر سێ كەسی تریش دۆزرانەوە.
پاش دۆزینەوەیان، ڕاستەوخۆ نێردرانە نەخۆشخانەیەكی مایتیلین و هێشتا لایەنە پەیوەندیدارەكان بە دوای ڕزگاربووی تردا دەگەڕێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە