کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دەربەندیخان خوێندكاران داوای كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان دەكەن

.

06:11 PM - 20/01/2021

لەبەرامبەر داخستنی دەرگای خوێندگاكانیان ماوەی دوو رۆژە خوێندكارانی دوانزەیەمی ئامادەیی لە بەردەم قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا و  داوایانكرد بەزوویی مامۆستایان دەرگای خوێندنگاكان بەروویاندا بكەنەوە و دەست بەپرۆسەی خوێندن بكەن، چونكە زەرەرمەندی یەكەم خوێندكارانە بە تایبەت خوێندكارانی 12 ی ئامادەیی كە تاقیكردنەوەكانیان پاشەڕۆژیان دیاری دەكات، دەوام نەكردنی مامۆستایان لە كاتێكدایە كەبۆ ماوەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و داوای مافی خۆیان دەكەن، كە مووچە بە هیج بیانوویەك دوانەكەویت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە