کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەر چەند وڵاتێكی جیهان قسە دەكات

.

05:18 PM - 20/01/2021

ئەنتۆنی بلینكن كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ئیدارەكەی جۆ بایدن لەمیانی بەشداری لە كۆبوونەوەی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە واشنتۆنی پایتەخت سیاسەت و بەرنامە و راوبۆچوونی خۆی سەبارەت بە چەند دۆسێیەك ئاشكراكرد و لەوانە دۆسێی توركیا و چین و كۆریای باكوور و ئێران.
سەبارەت بە چین بلینكن رایگەیاند: بێگومان چین گەورەترین ئاڵنگارییە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, راشیگەیاند دەبێت واشنتۆن لە پێگەی بەهێزییەوە لە چین نزیكبێتەوە.
سەبارەت بە توركیا كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەنكەرە وەكو هاوپەیمانێكی ئەمریكا هەڵسوكەوت ناكات و ئەگەری زۆرە بەهۆی سیستمی بەرگری ئێس 400 ی روسیا سزای زیاتر بەسەر ئەنكەرەدا بسەپێنرێت.

p1v5_aTgd3o

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە