کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا سەركەوتنی دووەم ڤاكسینی دژە كۆرۆنای راگەیاند

.

09:40 AM - 20/01/2021

روسیا دووەم ڤاكسینی دژی كۆرۆنا تاقیكردووە و دووپاتیكردەوە بەڕێژەی لەسەدا سەد ئەو ڤاكسینە كاریگەری بەهێزی لەسەر بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی ڤایرۆسەكە هەیە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی تاسی روسی بڵاویكردەوە ، سەنتەری رێگەگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە روسیا تەئكیدیكردۆتەوە ، هەنگاوی یەكەم و دووەمی تاقیكردنەوەی پزیشكی بۆ ڤاكسینی ئی ڤاك كۆرۆنا گەیشتۆتە ئەنجام و كاریگەری لە سەدا سەدی لەسەر بەهێزكردنی بەرگری جەستە دروستدەكات ، ئاژانسەكە ئەوەشی خستەڕوو ،  ئەم ڤاكسینە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی ڤێكتۆری روسییەوە بەرهەمدەهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە