.
09:01 PM - 19/01/2021
بە ناوی یەزدانی مەزنەوە
بەڕێز مهزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات. بەڕێزان خانەوادەی دكتۆر خهلیل عهبدى. بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (خهزنه حاجى حسێن) هاوسهرى دكتۆر خهلیل عهبدى و دایكى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەشداریی خەمتانین و پرسە و هاوخەمیی قوڵیی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین، بۆ خۆتان خۆش بن و تەمەنی درێژی بۆ ئێوە جێهێشتبێت. لە پەروەردگاری مەزن داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی نەمران شاد بکات و سەبوریی و دڵنەواییش بە بنەماڵە تێکۆشەر و کۆڵنەدەرەکەتان ببەخشێت و ئەمە دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە