.
07:41 PM - 19/01/2021
شانازئیبراهیم ئەحمەد :
هەواڵی كۆچی دوایی حاجی ئەمین نوعمان باوکی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستبەسەركراو شێروان شێروانی دڵگران و خەمباری كردم
بەڕێزان بنەماڵە و خانەوادەی حاجی ئەمین شێروانی
هەواڵی كۆچی دوایی حاجی ئەمین نوعمان شێروانی باوکی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستبەسەركراو شێروان شێروانی دڵگران و خەمباری كردم، بۆ ئەم کۆستە بەئازارە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و لەناخی دڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
هەرچەندە كۆمەڵانی خەڵکی كوردستان بە هیوای نان و ئازادی بوون، بەڵام بەداخەوە بە هیچ کام لەو هیوایانەیان نەگەیشتن، هەرئەوە بوو وایكرد ئەم باوکە بە نائومێدی و هەناسەساردییەوە بەحەسرەت گەڕانەوەی جەرگەکەیەوە بۆ هەتاهەتایە سەربنێتەوە، لەكاتێكدا ئەم جۆرە زوڵمکردنە زۆر بەتووندی ئیدانە دەکەم هاوكات هەستی غەمباریی و ماتەمینیی قوڵتان بۆ دەردەبڕم.
لە پەروەردگارمان داوایە ئۆقرەیی و ئارامیی بەخانەوادەکەتان ببەخشێت، گیانی حاجی ئەمین بخاتەبەر بەزەیی خۆی و بە بەهەشتیی بەرینی شاد بكات، دوایین ناخۆشیتان بێت.
إِنَّا لِڵّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ
شاناز ئیبراهیم ئهحمهد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە